١٩ ئایار ٢٠٢٦ - ١١:٣٠
Source: Mehrnews
ڕۆژنامەیەکی ئیسڕائیلی: زیاتر لە 70 لەسەدی مووشەکەکانی ئێران هێشتا بەکار نەهاتوون

ڕۆژنامەیەکی ئیسڕائیلی بە داننان بە توانا مووشەکییەکانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی لە چەقبەستووییەکی ستراتیژیدا  گیرۆدە بووە.

 ڕۆژنامەی مەعاریۆ بە زمانی عێبری، لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بەوەی کە ڕژیمی زایۆنی لە چەقبەستوویەکی ستراتژیکی مەترسیدار لە شەڕ لەگەڵ ئێران گیری خواردووە وتی: ڕەنگە گوشارەکانی نەتانیاهۆ بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لە دژی ئێران زیاتر ئیسرائیل بچەقێنێ.

ئەم ڕاپۆرتە لە درێژەدا ڕایدەگەیێنێت: ئێران بە سەپاندنی ئاگربەست لە لوبنان شکستێکی قورسی بەسەر ڕژێمی زایۆنی دا. ڕێژیم لە شەڕی دژ بە ئێران لەگەڵ کێشەیەکی گەورە بەرەوڕوو بووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەو چیرۆکە قارەمانانەی کە ناتانیاهۆ دەیگێڕێتەوە بۆ خۆی، وەک دەستکەوتێکی سنووردارە. ئەم چیرۆکانە نموونەی ئاژاوەیەکی زۆرن لەسەر هیچ.

مەعاریو زیاد دەکات: لەسەدا ٧٠ی مووشەکەکانی ئێران کە لە شارە ژێرزەمینییەکان شاردراونەتەوە لەم هێرشانەدا زیانیان پێنەگەیشتووە. ڕەنگە ئەم شەڕە بگۆڕێت بۆ کارەساتێکی ستراتیژی بۆ ئیسرائیل، کە ئەمڕۆ هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر دانوستانەکان و بارودۆخی ئێستادا نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha